ناوەندی کاروباری یاسایی کەلوپەلی پێداویستی بۆ ژووری پارێزەرانی(حاجیاوا،ڕانیە ، پشدەر) دابین دەکات
8/14/2024 5:35:32 PM

لەدرێژەی کاروچالاکیە بەردەوامەکانی ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک) ئەمڕۆ بەرواری ١٢ ی٨ی٢٠٢٤ هەڤاڵ (یاسین محەمەد صالح) بەنوێنەرایەتی ناوەند سەردانی دەڤەری ڕاپەڕینی کرد بە مەبەستی دابین کردنی چەن کەلوپەلێک بۆ ژووری پارێزەرانی (حاجیاوا،ڕانیە ، پشدەر) و لەلایەن بەڕێز ( پارێزەر /دەشتی قادرو و نوێنەرانی ژووری پارێزەرانی ڕانیەو حاجیاوا و پشدەرەوە پێشوازیان لێکراو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هەڤاڵ ( تەلار لطیف ) لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی دوپاتکردەوە بۆ هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی پارێزەران و مافپەروەران.