کۆمەڵێک لەبەرپرسانی حکومی سەردانی ناوەندی کاروباری یاسایی دەکەن
8/18/2024 9:40:30 PMئەمڕۆ بەرواری ١٨ی ٨ی٢٠٢٤ خاتوو تەلار لەتیف بەرپرسی کاروباری یاسایی پێشوازی لە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی حکومی و مامۆستای زانکۆ کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ( خاتوو ئەمەل جلال) سەرۆکی دەستەی گەشتو گوزار و (خاتوو دالیا ئازاد علی) دادنوسی یەکەم لە دادنوسی سلێمانی، (هەڵگورد عبداڵا ) بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی سەر بە قەزای کۆیە، خاتوو ( د.نەهلە) و( خاتوو سەرگوڵ ابراهیم) کە سەردانی ناوەندی کاروباری یاساییان کردبوو.