لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی سەردانی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات
8/19/2024 5:30:57 PMئەمڕۆ دووشەمه بەرواری ١٩ی٨ی٢٠٢٤ وەفدێکی ناوەندی کاروباری یاسایی بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ (تەلار لطیف) لێپرسراوی ناوەند و بە یاوەری کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و پارێزەرو مافپەروەران و کارمەندانی ناوەند سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتیان کرد و لە لایەن بەرێز (دێرین لەتیف ڕەشید) بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی کوردسات پێشوازیان لێکرا.
لەسەردانەکەدا خاتوو تەلار لەتیف سوپاس و پێزانینی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد لەپای ئەرک و ماندوبونیان لە ماوەی ڕابردوودا، هەروەها باس لە هاريكارى و له پتەوکردنی پەیوەندی هەردوولا کرا وە باس لەئەنجامدانى هەندێك پرۆژە كرا به مەبەستى باشتر پێشخستنى ئازادى رادەربرين وسەروەرى ياسا له كوردستاندا.