بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیان کرد
8/19/2024 11:44:02 PM

ئەمڕۆ دوشەمە بەرواری ١٩ی٨ی٢٠٢٤ وەفدێکی ناوەندی کاروباری یاسایی بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ ( تەلار لطیف) لێپرسراوی ناوەند و بە یاوەری کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری و پارێزەر و مافپەروەران و کارمەندانی ناوەند سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیان کرد بە مەبەستی پێرۆزبایی لە بەڕێز عەمید دکتۆر( ئارام محمد صالح سعید) بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.