ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) خولێکی دوو ڕۆژی بۆ خوێندکارانی (بەشی یاسا)ی زانکۆی سلێمانی کردەوە
8/26/2024 10:53:28 PMئەمڕۆ 26/8/2024 بەسەرپەرشتی خاتوو (تەلار لەتیف ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی(ی.ن.ک)، ناوەندی کاروباری یاسایی هەستا بەکردنەوەی خولێکی دوو ڕۆژی هۆشیاری یاسایی بۆخوێندکارانی (بەشی یاسا)ی زانکۆی سلێمانی، لەیەکەم ڕۆژی خولەکەدا بەڕێز دادوەر (د.ئاوات عومەر) بابەتێکی گرنگی پڕاکتیکی یاسایی پێشکەش کرد.
وابڕیاریشە لە سێشەممە ٢٧ی٨ی٢٠٢٤ بابەتێکی گرنگی دیکە لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی . بەڕێز (سۆران احمد اسماعیل) پێشکەش بکرێت.