‏‎ پارێزەران و مافپەروەرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین سوپاسی ناوەندی کاروباری یاسایی(ی.ن.ک) دەکەی
8/27/2024 1:27:34 AM

ئەمڕۆ ٢٦/ ٨/ ٢٠٢٤ وەفدێكی پارێزەران و مافپەروەرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین كەپێكهاتبون لە بەڕێزان (پارێزەر دەشتی قادر و مافپەروەر مەریوان محمد و پارێزەر بورهان خدر) سەردانی ناوەندی كاروباری یاساییان كرد و لەلایەن  هەڤاڵ (تەلار لطيف) لێپرسراوی ناوەندەوە پێشوازییان لێكرا، لە سەردانەکەیاندا سوپاس و پێزانینی ژوورەكانی پارێزەرانی (ڕانیە و پشدەر و حاجیاوا)یان گەیاندە بەڕێزیان لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتی و هاوكارییانەی لە ڕابردوو و ئیستادا کە پێشكەشی ژوورەكانی پارێزەرانی كردووە. 

وە بەرێز خاتوو تەلار لەتیف بەڵێنی پێدان لە هاوكاری و پاڵپشتی هەردوو توێژی پارێزەران و مافپەروەرانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین  بەردەوام بێت.