دووەمین ڕۆژی خولی ( هۆشیاری یاسایی) ناوەندی کاروباری یاسایی بەڕێوەچوو
8/27/2024 11:36:59 PMلەدوەمین ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی خولی هۆشیاری یاسایی بۆ خوێندکارانی کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی ،ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی٨ی٢٠٢٤ بابەتێکی یاسایی گرنگ دەربارەی ( یاسای کۆمپانیاکان) لەلایەن بەڕێز (سۆران احمد اسماعیل) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی پێشکەشکرا.
لەکۆتایی خولەکەشدا خاتوو ( تەلار لەتیف) سوپاس و پێزانینی پێشکەش کرد بە هەردوو سیمینارستی بەڕێز ( د.ئاوات عمر) و( سۆران احمد اسماعیل)، هەروەها بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر خوێندکارانی بەشدار دابەشکرا.