ناوەندی کاروباری یاسایی خولێک بۆ پارێزەران و مافپەروەرانی شاری کۆیە و شارۆچکەی تەقتەق دەکاتەوە
8/28/2024 11:06:30 PMلەدرێژەی کار و چالاکیەکانی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٨/٢٨ خولێکی دو ڕۆژەی ( هۆشیاری یاسایی) بۆ پارێزەران و مافپەروەرانی شاری کۆیە و شارۆچکەی تەقتەق کردەوە، بە ئامادەبوونی بەرێزان هەڤاڵ (تەلار لطیف ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی و هەریەک لە هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی (فوزیەنظیف صابر ) (سالار لالە سەرحەد) و هەڤاڵ (د. تحسین نامق) لێپرسراوی مەڵبەندی (١٤)ی کۆیە.
یەکەم ڕۆژی خولەکە بە پێشکەشکردنی بابەتێکی گرنگی یاسایی لەلایەن (دادوەر د.ئاوات عمر) دەستیپێکرد.