دووەمین ڕۆژی خولی تایبەت بۆ پارێزەران و مافپەروەرانی شاری کۆیە و شارۆچکەی تەقتەق ,لەلایەن ناوەندی کاروباری یاسایی بەڕێوەچوو
8/30/2024 12:59:30 AM

لەدووەمین ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی خولەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی٨ی٢٠٢٤ بابەتێکی گرنگ لەلایەن (دادنووس.دالیا ئازاد) دەربارەی (ئەو مامەڵە یاسایییانەی کە لە فەرمانگە دادنوسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت) پێشکەشکرا.

دوای كۆتاییهاتنی خولەکە، لە نێوان پێشكەشكار و ئامادەبووان، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی بابەتی خولەکە كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبوان درایەوە.