مەراسیمی دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی دادوەر (د.فەرهاد حاتم) بەڕێوەچوو
9/3/2024 1:16:54 AMئەمڕۆ دووشەممه ٢-٩-٢٠٢٤ ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) به شداريكرد له مەراسیمی دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی دادوەر (د.فەرهاد حاتم) سەرۆکی پێشوتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی ، سەرەتاى مەراسيمەكه به پێشکەشکردنی چەند وتەیەک دەستى پێكرد لەلایەن هەر يەكه له بەڕێزان، (دادوەر ڤینۆس بەکر) ھاوسەری (د.فەرهاد حاتم) ، و (دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی، و(دادوەر مهدی رشید) سەرۆكى فەرمانگەى داواكارى گشتى سلێمانی،و دادوەر (عومەر احمد) سەرۆكى دادگاى تێهەڵچونەوەى ناوچەى سلێمانى .
پاشان لەلايەن پرۆفيسۆر (د.سامان فەوزى)يەوه خوێندنەوەيەكى خێرا بۆ تازەترين کتێبی كۆچكردوو (د.فەرهاد حاتم) كرا بەناوی (عمليات الأنفال في كوردستان العراق)، كە لەلایەن ناوەندى كاروبارى ياسايى(ی.ن.ک) چاپكرابوو.
پاشان پارێزگارى سلێمانى بەڕێز(د.هەڤال ئەبوبەكر) وتەيەكى كورتى له سەر رۆڵى داواكارى گشتى و بەتایبەت ڕۆڵی خوالێخۆشبوو (د.فرهاد حاتم) پێشكەشكرد.
له بڕگەيەكى ديكەى مەراسيمەكەدا خەڵاتی (د.فەرهاد حاتم) بەخشرايه دوو فەرمانبەرى سەركەوتوو و نمونەیی كه ئەوانيش:(عبدالقادر صالح عبدول) و (فریاد خضر صالح)بوون.
لە کۆتایی مەراسيمەكەشدا لەلایەن خاتوو (تەلار لطیف) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە خانەوادەى كۆچكردوو (د.فرهاد حاتم). کۆتا بڕگەی مەراسیمەکەش بریتی بوو لە دابەشکردنی کتێبە چاپکراوەکە و ژمارە ١٠ی گۆڤاری ناوەندی یاسایی کەدواهەمین توێژینەوەی خوالێخۆشبوی تێدا بڵاوکرابویەوە.