ناوەندی کاروباری یاسایی یادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان پیرۆز دەکات.
9/11/2024 8:50:22 PM

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردنی کەناڵی 

تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بەناوی ناوەندەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەوەی یادی دامەزراندنی کەناڵە سەنگین و ڕەنگینەکەتانەوە، جێگای شانازییە کە تەلەفزیۆنەکەتان یەکەم کەناڵی تەلەفزيۆنى کورديیه کە دواى چەند ڕوژێك له ڕاپەڕینە مه زنه كه ى گەلەكەمانەوە دامەزرا و تا ئێستا بەردەوامە لە خزمەتکردنی هەموو بوارەکانی ژیانی تاکی کوردستانی، هەروەها یەکێکە لەو کەناڵانەی بەردەوام بە ئازادانە و بوێرانە کێشە و گرفتەکانی خەڵک دەگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار سەکۆیەکە بۆ گەیاندنی دەنگی هاونیشتیمانیان..

دوبارە بە ناوی ناوەندی کاروباری یاسایی(ی.ن.ک) پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنی گەورەترتان بۆ دەخوازین..


ناوەندی کاروباری یاسایی(ى.ن.ك)