یەکێتیی ژنانی کوردستان ڕۆڵی بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی بەرزدەنرخێنێت
11/12/2024 2:58:46 PMئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2024/11/12 هەڤاڵان خاتوو (نما سۆران محمد) و خاتوو (شێنێ غفور ) لە یەکێتی ژنانی کوردستان،سەردانی ناوەندی كاروباری یاساییان كرد و لەلایەن هەڤاڵ خاتوو (تەلار لطيف) بەرپرسی ناوەندەوە پێشوازییان لێكرا، لە سەردانەکەیاندا سوپاس و پێزانینیان گەیاندە بەڕێز خاتوو (تەلار لطيف) لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتی و هاوكارییانەی لە ڕابردوو و ئیستادا پێشكەشی یەکێتی ژنانی کوردستانی كردووە.
لای خۆیەوە خاتوو (تەلار لطیف) دووپاتیکردەوە، کە هەمیشە شانازی دەکات لە یەکێتی ژنانی کوردستان کاری کردووە و بەردەوامیش دەبێ لە پاڵپشتیکردنی پرسە یاساییە پەیوەندارەکان بەژنانەوە..
ڕاگەیاندنی ناوەندی کاروباری یاسایی( ی.ن.ک)