ناوەندی کاروباری یاسایی ساڵیادی دەرچونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ پیرۆز دەکات
1/14/2025 9:49:15 PM
بەڕێزان: سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
لە ۳۳ هەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی كوردی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی كوردستانی نوێ-ی خۆشەویست دەكەین.
کوردستانی نوێ وەک یەکەمین رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین، بۆ ساڵانێکی زۆر سەرچاوەیەکی گرنگ و سەرەکی زانیاری خەڵکی کوردستان بووە، ئەم رۆژنامەیە رۆڵێكی كاریگەر و گەورەی لەبەرگریكردن لەبیری نیشتیمانپەروەری ، مرۆڤدۆستی گێڕاوە، مەڵبەندێکی ڕۆشنگەریی کۆمەڵی کوردەواری بوە.
ئومێدەوارم سەركەوتوانەتر . درێژە بەو ئەركە پیرۆزەتان بدەن
تەلار لطیف
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک)