پابەندبوون بە دەقە یاساییەکان یاخود پەنابردن بۆ قواعدی عەدالەت؟
3/25/2025 9:31:24 PM
لەژێر ڕۆشنانی هەردوو بڕیاری تەمییزی (٣٤١/پ/٢٠٢١) ی دادگای تێهەڵچونەوی ناوچەی سلێمانی (بەسیفەتی پێداچونەوە)، و بڕیاری ژمارە ( ٣٩١/دەستەی شارەستانی تیهەڵچونەوە/٢٠٢١) ی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان
پارێزەری ڕاوێژکار/ ابوبکر برهان حمە
لەم ماوەی ڕابردوودا لە بابەتێکی هاوشێوەدا هەر دوو دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی (بەسیفەتی پێداچونەوە) و دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان دوو ئاڕاستەی جیاوازیان پەیڕەوکرد لەسەر هەمان بابەت کە ئەویش وەستاندنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردن لە دۆسیەی جێبەجێکردنی پەیوەست بە بڕیاری تانە لێدراو بە شێوەی دوبارەکردنەوەی دادگایکردن (إعادة المحاكمة) پاڵپشت بە مادەی ٢٠١فقرة ١ لە یاسای دادبینیی شارەستانیی.
وە هەردوو دادگای بەڕێز پاساوی یاسایی خۆیان ئاشکرا کردوە لە دەقی بڕیارەکەیاندا (کە وێنەیەک لە هەردوو بڕیارەکەم خستوەتە ڕوو) بەم شێوەیە :
یەکەم / دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی (بەسیفەتی پێداچونەوە) ڕای وایە کە پێویستە لەسەر دادگا پابەندی تەواوی دەقەیاساییەکان بێت وەکو ئەوەی هاتوە لە یاساکەدا با پێچەوانەی قواعدی عدالەتیش بێت، هەروەکو چۆن لە هەندێک دەقی یاسایی تردا (وەکو یاسای بەکرێدانی خانووبەرە و یاسای جێبەجێکردن و یاسای دادبینی شارەستانی و .....هتد) کە بە ڕوونی هەست بەوە دەکرێت کە ئەم دەقە یاساییە پێچەوانەی قواعدی عەدالەتە بەڵام دادگا پێویستە پابەندبێت بە دەقە یاساییەکە وەکو ئەوەی هاتوە .....
هەروەکوو چۆن لە ماددەی ٢٠١ فەقەرە ١ ی یاسای دادبینی شارەستانیدا هاتوە کە لە تانەی دووبارەکردنەوەی دادگایکردندا (إعادة المحاكمة) دادگا پێویستە لە بوونی مەرجەکانی دووبارەکردنەوەی دادگایکردن بکۆڵێتەوە کە لەمادەی ١٩٦ ی یاسای دادبینی شارەستانییدا هاتوە و پاشان قبوڵی داواکاریەکە بکات و لەدوای قبوڵ کردنەکە بڕیاربدات بە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردن لە دۆسیەی جێبەجێکردنی پەیوەست بە بڕیاری تانە لێدراو.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی به سیفه‌تی پێداچوونه‌وه پێكهات له ڕۆژی ( ٢٩ \ ٧ \٢٠٢١) به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر به‌ڕێز (.......) و ئه‌ندامییه‌تی دادوه‌ران به‌ڕێزان (.......) كه ڕێگه‌پێدراون به دادوه‌ریكردن به‌ناوی گه‌له‌وه، وه ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
پێداچووكار / الممیز / المتظلم / ........
پێداچولەسەرکراو/ الممیزعلیە / المتظلم منە/.....
داواكاری بێدادی ( المتظلم) سه‌ره‌ڕای كاره‌كه‌ی له‌ڕیگای بریكاره‌كه‌یەوه له به‌رده‌م دادگای به‌رایی سلێمانی/٤ له داوای به‌رایی ژماره (.../ب. سته‌مداری/٢٠٢١) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه گه پێشتر ئه‌و دادگایه فه‌رمانی ده‌ركردووه به ڕاگرتنی ڕێكاره‌كان له دۆسیه‌ی جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت به بڕیاری ژماره( .../ب/٢٠١٩) كه له‌و دادگایه ده‌رچووه، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رواری (٢٤/ ٥/٢٠٢١) ئاگاداركراونه‌ته‌وه به فه‌رمانه‌كه له هه‌مان ڕۆژدا تانه‌یان پێشكه‌ش كردووه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕازییه به‌و فه‌رمانه، داوای كردووه بانگهێشتی داواله‌سه‌ركراوی بێدادی (المتظلم منه) بكرێت بۆ دادبینی و بڕیاربدرێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ئاماژه بۆ كرا‌و به‌و هۆكارانه‌ی كه له تیانووسی تانه‌ی بێدادی هاتووه.
له ئه‌نجامی دادبینی ئاماده‌یی و ئاشكرا، دادگای ناوبراو بڕیاری ده‌ركردووه به ژماره (..../ب. سته‌مداری/٢٠٢١) له به‌رواری (٢٧/٦/٢٠٢١) به ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سته‌مدارییه‌كه، بڕیاره‌كه شیاوی پێداچوونه‌وه‌یه. داواكاری سته‌مداری تانه‌ی له بڕیاره‌كه داوه به تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌هۆی بریكاره‌كه‌یه‌وه به‌پێی تیانووسی ڕه‌سم لێدراو له به‌رواری (١/٧/٢٠٢١).
وه دوای ناردنی دۆسیه‌ی داواكه له‌گه‌ڵ تیانووسی تانه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌م دادگایه تۆماركرا به ژماره (٣٤١/پ/ ٢٠٢١) وه دانرا بۆ ووردبینی و گفتوگۆ و بڕیار:-
بڕیار:-
پاش ووردبینی و گفتوگۆ ده‌ركه‌وت كه تانه‌ی پێشكه‌شكراو ده‌كه‌وێته ماوه‌ی یاساییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له ڕووی شێوه‌وه قبوڵكرا، وه تێبینیكرا كه بڕیاری به‌رایی تانه لێدراو ده‌بچوو له دادگای به‌رایی سلێمانی/٤ به ژماره (.../ب.سته‌مداری/٢٠٢١) ده‌رچوو له ڕۆژی (٢٧/٦/٢٠٢١) ناڕاسته و پێچه‌وانه‌ی یاسایه،له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای دووباره دادگایی كردن (طلب اعادة المحاكمة بەژمارە(...../ ب.اعادة المحاكمة/٢٠٢١) له قۆناغی دادبینی سه‌ره‌تاییدایه، تائێستا بڕیاری قبوڵكردنی نه‌دراوه، وه به پێی ماده‌ی (٢٠١-فقرة/١) له یاسای دادبینی شارستانی، دوای قبوڵكردنی داوای اعادة المحاكمة داگا بۆی هه‌یه بڕیار بدات له‌سه‌ر ڕاگرتنی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن، { فلو ظهر للمحكمة ان طلب اعادة المحاكمة مقدم ضمن المدة القانونية و مبنيا على سبب من الأسباب القانونية المبينة فی المادة ( ١٩٦- المرافعات) فأنها تقرر قبول الطلب وبعد ذالك للمحكمة ان تقرر ایقاف تنفيذ الحكم المطلوب اعادة المحاكمة فيه} وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا داواكه قبوڵ نه‌كراوه، بۆیه له‌كاتی ئێستادا ناتوانرێت بڕیار بدرێت له‌سه‌ر ڕاگرتنی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن، بۆیه تانه‌ی پێشكه‌شكراو پاڵپشتی یاسایی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاردرا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه (نقض)ی بڕیاری ئاماژه بۆكراو له سه‌ره‌وه، وه گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌كه بۆ دادگاكه‌ی تا پێیدا بڕوات له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكراوه، وه هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌سمی پێداچوونه‌وه تا ئه‌نجام. بڕیاره‌كه به كۆی ده‌نگ ده‌ركرا له به‌رواری (٢٩ /٧/٢٠٢١).
دووەم / دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان ڕای جیاوازی هەیە لەسەر ئەم بابەتە و پشتگیری ڕایەکی دادگای تێهەڵچونەوەی(بەسیفەتی بنەڕەتی ) کردوە کە تیایدا ڕەچاوی بەرژەوەندی داواکاری دووبارە دادگایکردنەوەی کردوە کە تیایدا قواعدی عدالەت وا دەخوازێت کەهەر لەسەرەتای پێشکەشکردنی تیانوسی تانەکەوە لە لایەن داواکاری دووبارە دادگایکردنەوە دەکرێت دادگا بڕیاربدات بە وەستاندنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردن لە دۆسیەی جێبەجێکردنەکەدا ...وە پاساویان بۆ بڕیارەکەیان ئەوەیە کە بۆئەوەیە کە زیان نەگەیەنرێت بە داواکاری دووبارە دادگایکردنەوە لە کاتی دەرچوونی بڕیار بەپێی داواکاریەکەی ....
هەرچەندە بەڕای من و ئەو ئەزموونە کەمەی کە هەمە لە کاری پارێزەرایەتییدا، دەرچوونی بڕیار لە تانەی دووبارە دادگایکردنەوە (إعادة المحاكمة)دا لە بەرژەوەندی داواکاری دووبارەکردنەوەی دادگایکردن ئەگەرێکی زۆر زۆر لاوازە لە چاو ڕەتکردنەوەیدا لە ڕووی شێوەوە بە هۆی نەهاتنەدی مەرجەکانی تانەی دووبارەکردنەوەی دادگایکردن کە لە ماددەی ١٩٦ دا هاتوە...
ده‌سته‌ی شارستانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كرودستان پێكهات له به‌رواری ( ٢٢/١٢/٢٠٢١) به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك دادوه‌ر ( ....) وه ئه‌ندامێتی داوه‌ران هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان ( ......و ...... و ......و .....) كه ڕێپێدراون به دادوه‌ری به‌ناوی گه‌له‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد:-
پێداچووكار – داواكاری سته‌مداری / .............– پارێزه‌ره‌كه‌ی ابوبكر برهان حمه.
پێداچووله‌سه‌ركراو / داواله‌سه‌ركراوی سته‌مداری/ .........
دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی به ژماره (.... / س.دووباره‌كردنه‌وه‌ی دادگایی/٢٠١٩ له ٢٦/٩/٢٠١٩ ) بڕیاری دا به‌وه‌ستاندنی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن له دۆسیه‌ی ژماره( ..... / ٢٠١٦) له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سلێمانی به‌ڵام داواله‌سه‌ركراوی وه‌ستاندنی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن له دژی ئه‌و فه‌رمانه رازی نه‌بووه، بۆیه تانه‌ی داوه له بڕیاره‌كه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه دیاریكراوه له تیانووسی داواكارییه‌كه‌دا. له ئه‌نجامی دادبینی دادگای ناوبراو له به‌رواری (٢/١٢/٢٠٢٠) بڕیاری دا به ره‌تكردنه‌وه‌ی تیانووسی داواكاری سته‌مداری له‌ڕووی شێوه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچووه، پاشان داواكاری سته‌مداری به بڕیاره‌كه رازی نه‌بووه و تانه‌ی پێشكه‌ش دادگا كردووه له ماوه‌ی یاسایدا، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ژماره( ٨٢/ه.م.أ /٢٠٢١ ) له ١٨/٥/٢٠٢١ بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای ناوبراو دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی به ژماره (...../س- سته‌مداری/ ٢٠١٩ )له ٢٨/٦/٢٠٢١ بڕیاریدا به پشتگیری كردنی فه‌رمانی سالاری ئاماژه‌پێكراو له سه‌ره‌وه، وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری سته‌م هه‌ڵگرتن. داواكاری سته‌مداری ڕازی نه‌بوو به‌م بڕیاره و تانه‌ی لێدا لای ئه‌م دادگایه به‌پێی تیانووسی پێداچوونه‌وه‌ی ره‌سم بۆ دراو له ٣٠/ ٦/ ٢٠٢١ كه تیایدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كات و پاش گه‌یشتنی تانه و دۆسیه‌كه تۆماركرا و دانرا بۆ وردبینی و گفتوگۆ.
بڕیار/ پاش وردبینی و گفتوگۆ په‌سه‌ندكردنی تانه‌ی پێداچوونه‌وه له‌ڕووی شێوه‌وه، تێبینی كرا كه بڕیاری داگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی به پشتگیری كردنی فه‌رمانی سالاری خۆی كه له به‌رواری( ٢٦/٩/٢٠١٩ )دا ده‌ری كردووه به‌وه‌ستاندنی ڕیكاره‌كانی جێبه‌جێكردن له دۆسیه‌ی ژماره( .../٢٠١٦) ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی سلێمانی له‌سه‌ر داوای داواكاری دووباره كردنه‌وه‌ی دادگای له دۆسیه‌ی ژماره (.../ دووباره‌كردنه‌وه‌ی دادگایی/٢٠١٩ ڕاسته و پابه‌ندی یاسایه چونكه بڕیاره‌كه له پێناو زیان نه‌گه‌یاندنه به‌هۆی ئه‌نجامی داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی دادگایی ناوبراو، بۆیه بڕیاردرا به ڕاست سه‌لماندنی بڕیاری تانه لێداو، وه ره‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌ی پێداچوونه‌وه و له ئه‌ستۆگرتنی ره‌سمی پێداچوونه‌وه له لایه‌ن پێداچووكاره‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ش به كۆی ده‌نگ ده‌ركرا له به‌رواری ٢٢/١٢/٢٠٢١
بۆیە بە تێڕوانین لە هەردوو ڕایەکەی دادگای ئاماژە بۆکراوی سەرەوە ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە کە مشت‌ومڕ لەسەر دەقە یاساییەکان و گەڕان بە دوای ڕای گونجاو و پاساوی یاسایی ئەرکی پارێزەرە و پێویستە بەردەوام ئاگاداری ڕای دادگای پێداچوونەوە و تەفسیری گونجاوی دەقە یاساییەکان بێت ....
سەرچاوەکان :
١/بڕیاری تەمییزی ژمارە (٣٤١/پ/٢٠٢١) لە بەرواری (٢٩/٧/٢٠٢١ ) دادگای تێهەڵچونەوی ناوچەی سلێمانی (بەسیفەتی پێداچونەوە)
٢/ بڕیاری تەمییزی ژمارە ( ٣٩١/دەستەی شارەستانی تیهەڵچونەوە/٢٠٢١) لە بەرواری (٢٢/١٢/٢٠٢١) دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان