ئەمرۆ 22 ساڵ بەسەر ڕووخانی رژێمی بەعس و شکاندنی پەیکەری سەدام تێپەڕدەبێت
4/9/2025 3:12:51 PM

بیست و دوو ساڵ بەر لەئێستا و لە 20ـی ئاداری 2003 ڕژێمی بەعس لە عێراق ڕووخا و پەیکەری سەدام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا شکێنرا.


لە 20ی ئاداری 2003، ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی "ئازادکردنی عێراقی" دەستپێکرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە 41 ڕۆژ بەردەوام بوو، لە 9ـی نیسانی 2003 هێزەکانی هاوپەیمانان لە چەندین ئاڕاستەوە چوونە ناو بەغدای پایتەختی عێراق، بەم شێوەیەش زەنگی ڕووخانی ڕژێم لێدرا و پەیکەری سەدام لە گۆڕەپانی فیردەوس لە بەغدا شکێنرا.

رژێمی بەعس لە ماوەی حوكمڕانییەكەیدا، چەندان تاوانی وەك ئەنفال و كیمابارانكردن و وێرانكردنی گوندەكانی لە كوردستان ئەنجام دا.

يادى بیست و دووەمین ساڵیادی  کەوتنی ڕژێمی دکتاتۆری بەعس و ڕوخانی صدامی زاڵم  و  ستەمکار پيروزبيت ، كه بووه هۆی هەڵهاتنی خۆری ئازادی گەلانی عێراق، پێویستە دەسەڵاتە تاکڕە و دیکتاتۆرەکان پەند و وانەی لێوەربگرن و كاربكەن بو خزمەتكردنى گەل و نيشتمان..

          پیرۆز بێت ڕۆژی ئازادی گەلانی عێراق.