37 ساڵ بەسەر یادی ئەنفال و جینۆسایدکردنی کورد تێپەڕ دەبێت
4/14/2025 11:33:06 AM
ئەمڕۆ 37 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی سەدەی ڕابردوو، کە دژ بە خاکی کوردستان ودانیشتوانەکەی ئەنجام درا. لە ڕۆژێکی ئاوهادا، گەلی کورد ڕووبەڕووی دڕەندەترین شاڵاوی پاکتاوی نەژادی و کاولکاری بووەوە، تاوانێک کە هەموو بەها مرۆییەکانی پێشێلکرد، لەئەنجامدا ۱٨۲ هەزار هاوڵاتی بێتاوانی کوردستان، کە ڕێژەیەکی زۆریان بەتەمەن ومنداڵ بوون بێسەروشوێن کران وهەزاران گوندیش چۆڵ وخاپور کرا، وێڕای پرۆسه‌ی ئه‌نفال، هه‌ڵمه‌ته‌کانی کۆچپێکردنی زۆره‌ملێی و کۆمه‌ڵکوژی و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و قه‌ده‌غه‌کراو له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عس له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕێوه‌چوون.
یادەوەری کارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە دژ بە خەڵکی کوردستان، تاوانێک کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی میللەتێک دەستی غەدر و کوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی کوردستان نەپاراست.
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان