پەیامی پیرۆزبایی لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی بە بۆنەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجەوە.
4/15/2025 1:21:16 AM

ئەمڕۆ ١٤ی٤ی٢٠٢٥، ڕۆژێکی مێژوییە بۆ سەرجەم کوردستانیان لەهەر جێگەیەکی ئەم جیهانە بن، لەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای هەوڵ و کۆشانی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجەی بەزۆرینەی دەنگەکان پەسەند کرد.

بەم بۆنە مێژوییەوە پیرۆزبایی گەرم لەهەمو نەتەوەی کورد و کوردستانیان بەگشتی دەکەم ، هیواداریشم ئەم دانپێدانان و بەپارێزگابونە ببێتە دەروازەیەکی بەرین بۆ زیاتر خزمەتکردن و گەشەپێدانی شاری هەڵەبجە، ئەو شارە ئازیزەی بۆتە ناسنامەی تەواوی کوردان.

دوبارە پیرۆزبایی لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەڵەبجەی خۆشەویست بەتایبەتی دەکەم.

جێی خۆشیەتی دەستخۆشی لەهەمو هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بکەین، کە توانیان بەیەکگرتویی و یەکڕایی دەستکەوتێکی پڕ بەهای لەو جۆرە بەدەستبێنن.


تەلار لطيف محمد

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی

ل.ناوەندی کاروباری یاسایی( ی.ن.ک)