پەیامی پیرۆزبای ناوەندی کاروباری یاسای بەبۆنەی 127 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی
4/22/2025 2:56:24 PM
لە یادی سەدو بیست و حەوت ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کورد دەکەین کە پیشەییانەو لێبڕاوانە لەخزمەتکردن بە رەوتی رۆژنامەگەری و فراوانکردنی پانتایی ئازادی رادەربڕین و ئازادی نووسین خزمەتیان کردوەو بەردەوامن لەکارکردن.
ناوەندی کاروباری یاسایی وەک هەمیشە پشتیوان و هەماهەنگی رۆژنامەنوسان و میدیاکارانین و لەگەڵیان دەبین بۆ نەهێشتی ئاستەنگەکانی بەردەم کاری رۆژنامەوانی و هەموو هەوڵێک دەدەین تا یاسای کاری رۆژنامەگەری و مافی بەدەستخستنی زانیاری باشتر جێبەجێ بکرێت.
دووبارە رۆژی رۆژنامەگەری لە رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت
تەلار لەتیف
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسای