ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ك) ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان پیرۆز دەکات
5/15/2025 12:45:33 PM
بەناوی لێپرسراو و کارمەندانی ناوەندی کاوباری یاسایی (ی.ن.ك) پیرۆزبایيەكى گەرم ئارلڕاستەى سەرجەم ماموستايانى كوردستان دەكەين بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ماموستایانی کوردستانه وه . بيگومان ماموستایان داینەمۆی پێشکەوتنی نیشتمان و گەل و نەتەوەکانەو هۆکاری پێشکەوتن و ڕووناک کەرەوەی بيروباوەڕەکانن. هەر بۆیە ئێمه هەموومان قەرزارى ماموستايانين و پيويسته له سەرمان به رێزگرتن و خزمەتکردن و هەوڵدان بۆ باشتركردنى بژێوى و داهاتويان ئەو قەرزە بدەینەوە..
ئێمە لە ناوەندى كاروبارى ياسايى هەموو هەوڵێك دەدەين پالپشتى جيگيركردنى مافەكانى ماموستايان بين له ياساكاندا هاوشێوەى مافەكانيان لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا..
تەلار لەتیف
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسای
و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی (ی.ن.ك)