ناوەندی كاروباری یاسايى یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبای یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان دەكات


ناوەندی كاروباری یاسايى یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبای یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان دەكات


بەبۆنەی یادی دامەزراندنی كەناڵی گەلی كوردستان جوانترین  پیرۆزبای لە بەڕێوبەر و میدیاكاران و سەرجەم كارمەندانی كەناڵەكە  دەكەین و هیوای سەركەوتن و كاری باشتریان بۆ دەخوازین، 

لەگەڵ پیرۆزبايى یادی دامەزراندنی ئەم كەناڵە، پێویستە ئاماژە بەوە بكەین كە ئه و كه ناله جیا لەوەی زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، یەكەم كەناڵی تەلەفزيونى كوردى دواى راپەرين بوو. بۆیە لە پاڵ ئەركە نیشتیمانییەكەی و گەیاندنی دیدگاو بۆچوونی و ئەمانجەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چەندین بەرنامەو پرۆگرامی مێژووی و كۆمەڵایەتی و هونەری جوانی پێشكەش بە خەڵكی كوردستان كردوە هەروەها چەندین كادر و میدیاكاری بەتوانای پێگەیاند و توانیان لێرەوە كاروانی خەبات و كاریان دەست پێبكەن و لە ئێستادا ناوى ديارن و يان خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و لە چەندین شوێن و راگه ياندنى جیاواز كار و خزمەت دەكەن.


یەكێكی دیكە لە و خاڵە گرنگانەی كە پێویستە ئاماژەی پێبكەین ستراتیج و شێوازی كاركردنی كەناڵی گەلی كوردستانە كە هەمیشە هێمنانە بووەو توانیویەتی ڕەچاوی كاری ئیتكی میدیای بكات و هەرگیز نەچۆتە ململانێ و فەوزای كاری میدیاییەوە لە گەڵ كەناڵەكانی دیكە بۆیە دەتوانین بڵێین لەگەڵ ئەووی زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی بووە توانیویەتی تا ڕادەیەكی باش خۆپارێزبێت لە تەشهیركدن و ناو زڕاندنی لایەن و كەسایەتییەكان.


جاڕێكی تر پیرۆزبێت ساليادى دامەزراندنى كەنالى گەلى كوردستان و دەست خۆشی لە هەر كەس و راگه ياندكاريك دەكەین كە ڕۆژێك له روژان لەم كەناڵەوە خزمەتی كردوە وجێدەستی دیاربووە.