پیرۆزبایی ناوەندی کاروباری یاسایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات.


پیرۆزبایی ناوەندی کاروباری یاسایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات.

بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنوس و كارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات، ‎بەبۆنەی  (٢٦)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتەوە ، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. 

كوردسات هەمیشە نمای میدیایەكی سەنگین و بەرپرسیار بووە، لەبەرامبەر پرسە نیشتمانی و مرۆییەكاندا هەڵوێستی باڵای نواندووە، و پابەند بوە بە بنەماكانی كاری رۆژنامەوانی و ئەركەكانی بە پیشەییانە بەجێگەیاندووە. 

هەربۆیە لەماوەی تەمەنی شکۆداری خۆیدا  توانیویەتی مێژوویەکی درەوشاوە بۆ خۆی لەنێو راگەیاندندا تۆمار بکات.   کوردسات ، ماڵ و دەنگی هەموان بووە، بایەخێکی زۆری بەبواری کلتوری رەسەنی کوردەواری و رۆشەنبيرى ياسايى داوە و هاوشانیش بەوپەڕی راستگۆیی، خێرایی، بێلایەنیەوە رووماڵی رووداوە ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکانی کردوە. لە هەمان کاتدا بۆتە مینبەرێک بۆ دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، ئاواتەخوازین بەردەوام بن و هەمیشە لە پێشەنگی کاری میدیایی بمێننەوە. 


تەلار لطيف 

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی یاسایی         ( ی.ن.ک)