پڕۆژە یاسای پارێزگاریی کورد


پڕۆژە یاسای پارێزگاریی کورد

ناصح حمە حسین


لیندسی گراهام سیناتۆرێکی کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ویلایەتی ساوث کارۆلینا ، بە هاوبەشی لەگەڵ سیناتۆرێکی دیموکراتی ڕیچارد بلۆمنتال ،لە ژێر ناوی یاسای پارێزگاری    

) ،بە شێوەیەکی ڕەسمی پێشکەش  save the kurds act )کورد ،قانون حمایة الکورد 

بە کۆنگرێسی ئەمریکایان کردووە .

( congrrss.gov ) تا ئێستا دەقی تەواوەتی پڕۆژە یاساکە لە ماڵپەڕی ڕەسمی کۆنگرێسی

بڵاونەکراوەتەوە کە لە ٢٩ / ١ / ٢٠٢٦ وە گەیشتۆتەوە کۆنگرێس ، بەڵام بە شێوەیەکی بەشەکی و وەک دۆکۆمێنتی سەرەتایی لە نوسینگەی سیناتۆر گراهامەوە بڵاوبۆتەوە .

( ناوەڕۆکی پڕۆژەکە )

پڕۆژەکە چەند پێناسەو زاراوەیەک لە خۆ دەگرێت بۆ چەندین واتای یاسایی وەک ( کەسی بیانی ) ( لایەنی دارایی سوری ).

پڕۆژەکە سەرلەنوێ ( دەستەی ڕزگارکردنی شام ) کە جۆلانی سەرکردایەتی دەکرد وەک ( ڕێکخراوێکی بێگانەی تیرۆرستی ) دەخاتەوە نێو لیستی تیرۆر پڕۆژەکە چەندین سزای فراوانی خستۆتە ئەستۆی بەرپرسانی حکومەتی ئێستای سوریاو دامەزراوە داراییەکانی و قەوارەو کەسانی بیانی کە پاڵپشتی دارایی و سەربازیان دەکەن .

پڕۆژەکە ڕێگری دەکات لەسەر کەسانی ئەمریکی کە مامەڵەی دارایی لەگەڵ حکومەتی سوریاو قەوارەکانی تردا بکەن دوای ( ٣٠ ) ڕۆژ لە ڕاستاندنی یاساکە .

پڕۆژەکە ڕێگری مامەڵەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات لەگەڵ سوریادا وەک ( هەواڵەکردن و کردنەوەی ئەکاونتی بانکی ) دوای بەرکاربوونی یاساکە . 

پڕۆژەکە ڕێگری لە مامەڵەو وەبەرهێنانی پەڕاویی دارایی دەکات لە بۆرسەی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی سوری .

پڕۆژەکە سزای کەسی ( شخصی ) ئەو کەسانە دەدات کە بکەونە ژێر بەندەکانی ئەم سزایانە سەبارەت بە ڤیزاو چوونە ژوورەوەیان بۆ وڵاتە یەکگەتووەکان .

پڕۆژەکە جارێکی تر ئەو سزایانە دادەنێتەوە کە پێشتر پووچەڵ کرابوونەوە بە ئەوامری جێبەجێکاری پێش مانگی ( ١ ) ی ٢٠٢٦ .



ئامانجەکانی پرۆژە یاساکە :-

١ – پاراستنی گەلی کورد بە تایبەت لە سوریا بە پێشکەشکردنی پاراستنی یاسایی و سیاسیی بە هۆی ئەو گوشارو هەڕەشەو هێرشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بە تایبەت لەلایەنی حکومەتی جۆلانی گرووپەکانی سەر بەتورکیا .

٢ – دانپێدانان بە هاوبەشی ستراتیجی : بەهۆی ئەو ڕۆڵە گەورەیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات 

( هەسەدە )  گێڕایان لە ڕووبەڕوبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەدیهێنانی ئاسایشی هەرێمایەتی .

٣ – پەیامێکی بەرپەچدانەوەیە بۆ هەر هێرش و دەستدرێژییەک کە بکرێتە سەر خەڵکی کورد بەبێ ئەوەی سزا بدرێن .

٤ – پڕۆژە یاساکە لە سیاقێکی سیاسیی گەورەدایە کە بە هاوبەشی هەردوو پارتی ( کۆماری و دیموکراتی ) لە کۆنگرێس پێشکەش کراوە ئەمەش پەیامێکی گرنگە لەسەر هاودەنگ بوونی ئەمریکا لەسەر ئەو پڕۆژەیە .

ئەم پڕۆژەیە جارێکی تر هیوای بۆ خەڵکی کوردستان گێڕایەوە کە ئیتر کورد بێ کەس نیە و کەسانی وەک ( گراهام و بلۆمنتال ) لە باوەڕی خۆیان بە ئازادیی و مافی گەلان سەری هەڵداوەو  ئەوەش بڵێین یەک دەنگی و یەک ڕیزی کوردانی دونیاو خۆپیشاندانە بەردەوامەکانیان خاڵێکی تری وەچەرخان بوون بۆ لەدایکبوونی ئەم پڕۆژەیە .

هیوادارم پڕۆژە یاساکە لە کۆنگرێس پاڵپشتی و پشتیوانی تەواو بەدەست بهێنێت و ببێتە پێشیەنەیەکی یاسایی و سیاسیی نەک بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ تەواوی گەلانی ئازادیخواز .

شایەنی باسە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسا لە کۆنگرێس ،پێویستی بە زۆرینەی سادەی دەنگی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات دەبێت و پاش ئەو راستاندنە ،دەنێردرێت بۆ سەرۆکی ئەمریکا ،ئەویش دوو مافی هەیە یا واژۆی دەکات و دەبێتە یاسا و جێبەجێدەکرێت ،یاخود مافی ڤیتۆ ی لەسەر بەکاردێنێت و پرۆژەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرێس و دوای ڤیتۆکە هەردوو ئەنجومەن (نوێنەران و       

 سینات )ئەتوانن بە دەنگی دوو لەسەرسێ یاساکە تێبپەڕێننەوە .        

           

بەراوردێک لە نێوان پڕۆژەی لێندسی گراهام و بڕیارنامەی 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان :- 

بڕیارنامەی 688 (ساڵی 1991)

بڕیارێکی فەرمیی نێودەوڵەتییە، دەرچووە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای شەڕی کەنداو .

ناوەڕۆکی سەرەکی : -

* سەرکۆنەکردن و ئیدانە کردنی سەرکوتکردنی حکومەتی عێراقی ئەوکات دژی کورد و شیعەکان.

* داوای کرد لە عێراق دەست لەو تاوانانە هەڵبگرێت .

 (No-Fly Zone)* ڕێگەی بە دروستکردنی ناوچەی پارێزراو و قەدەغەی فڕین

ڕێگەی خۆشکرد بۆ دەستوەردانی نێودەوڵەتی . 

هێزی یاسایی :

پێویستیی و پابەندبوونی  بۆ هەموو وڵاتان دروستکرد، چونکە لەسەر بنەمای پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچووە .

ئەنجامەکان :

* پاراستنی ئاسمانیی لە سەر باشووری هێڵی ٣٦  .

* سەرەتای خۆبەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستان .

* پاراستنی فەرمیی خەڵکی کورد لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان .

هەرچی پڕۆژەی لێندسی گراهامەوەک لە پێشەکیەکەدا باسمان کرد ،پڕۆژە یاسایەکە بۆ بەردەمی کۆنگرەسی ئەمریکا، پێشکەشکراوە ناوەڕۆکەکەی بریتیە :

.       * پاڵپشتی سیاسی و سەربازی بۆ کورد

* ناساندنی کورد وەک هاوپەیمان.  

.       * ڕێگری لە کۆمەڵکوژی کورد

هێزی یاسایی :

هیچ هێزی نێودەوڵەتی نییە بەڵکو تەنها پابەندە بۆ  خودی وڵاتە یەکگرتووەکان لە حاڵەتی بوون بە یاسا دا،هەروەها ناتوانێت  هاوشێوەی بڕیاری ٦٨٨ قەوارە دروست بکات یاخود بیپارێزێت، بەڵکوتەنها فشارێکی سیاسی دروست دەکات،بەتایبەت لە هێزێکی گەورەو پڕ هەژموونی وەک ئەمریکا،هیوادارم پاش بوونی پڕۆژەکە بە یاسا بتوانێت بەهۆی گەورەیی ئەمریکاوە هێزی یاسایی خۆی هەبێت .