٣٨ ساڵ بەسەر دڕندانه‌ترين تاوان لەمێژوی مرۆڤایەتیدا تێپەڕدەبێت كه تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه يه له‌لايه‌ن ڕژێمی بەعسی فاشیستيەوە.
١٦ى ٣، ٣٨ ساڵ بەسەر دڕندانه‌ترين تاوان لەمێژوی مرۆڤایەتیدا تێپەڕدەبێت كه تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه يه له‌لايه‌ن ڕژێمی بەعسی فاشیستيەوە.
کیمیابارانی هەڵەبجە، تاوانێكه بوو بە‌هۆى شه‌هيدكردنى پێنج هەزار ڕۆڵەی کورد و بەهەزاران کەسیش بریندار و بێسەروشوێن بون، تاوانێكه دژ به سروشت و دژ به ژينگه، به‌جۆرێك لێكه‌وته كاره‌ساتباره‌كانى تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه و نابڕيته‌وه.
هه‌ر بۆيه شاری هەڵەبجەى ئازيز بۆتە سمبولی قوربانیدانی میلەتێک له تەواوی جیهاندا، كه‌مترين خزمه‌ت و قه‌ره‌بويه‌ك له‌م ياده‌دا بۆ ئه‌م شاره قوربانيده‌ره، خزمەتكردنيەتى وەك شارێكى پێشكەوتوو.
له‌م ساڵیاده کارەساتبارەدا، وه‌ك ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ك) درود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری كوردستان ده‌نێرێن.