کۆبونەوەی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی.


کۆبونەوەی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی.

کۆبونەوەی بەرێز جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی

بەڕێز (ڕفعەت عەبدوڵا)، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی کردەوە سلێمانی پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژی هەیەو لەڕوانگەی یەکێتییدا ئەرکمانە خزمەتی شایەنتری بکەین.


لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک باسی لەوەکرد هەلومەرجێکی هەستیاروو چارەنوسساز ڕووی لەناوچەکە کردووە و وەک یەکێتی هەمیشە فاکتەری سەقامگیری و پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمان دەبین.


تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەگۆڕانکارییە ڕێکخراوەییەکان و تەئکیدی کردەوە نوێبونەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان لەناو یەکێتیدا، بابەتێکی میدیایی نییە بەڵکو پێویستیەکی ڕێکخراوەییە و لە تێگەیشتنێکی قوڵەوە لەگۆڕانکاری و دەرکەوتە نوێیەکانی ژیانی حزبییەوە سەرچاوەی گرتووە …