جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبێت لە خوشك و برایانی ئێزیدیی لە كوردستان و هەموو جیهان.


جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبێت لە خوشك و برایانی ئێزیدیی لە كوردستان و هەموو جیهان.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەین. بە ئومێدی ئەوەی هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە.

ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن و لەمێژووی خەباتی گەلەكەماندا رۆڵێكی دیار و بەرچاویان هەیە، ئێزیدییەکان لەم چەندساڵەی رابردوو بەتایبەت لە ٣ ئابی ٢.١٤ دوچاری کارەسات و مەینەتی و جینۆساید بوونەتەوە ، بۆیە ئومێد دەکەین هەوڵی هەموو لایەک چڕبکرێتەوە بۆ گرنگیدان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و سارێژکردنی زامەکانیان

هیوادارین هەموو بۆنە و یادەکانتان بە شێوەیەکی ئاشتی و هێمنی و شادی بەسەربەرن.


تەلار لطیف

ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک)