یادی ۱۲۸ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢/٤/٢٠٢٦ لە یادی ۱۲۸ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی ،کە هەمان کات ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە ،لە سەردانێکی وەفدی ناوەندی کاروباری یاسایی ،چەپکە گوڵی ناوەندیان بەو بۆنەیەوە پێشکەشی هەڤاڵ عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردو پیرۆزیبایی ئەم بۆنەیەیان لێکردو جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندی ناوەندی کاروباری یاسایی و ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرایەوە .هەمان کات وەفدەکە سەردانی هەڤاڵ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردو پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەکردن و ئەم یادەیان بەرز نرخاند .

