پیرۆزبایی لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) بە بۆنەی یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی نیو سەدە (٥٠ ساڵ) بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوە و تەواوی خوێندکارانی کوردستان دەکەین.
خوێندکاران هەمیشە وەک بزوێنەری سەرەکیی شۆڕش و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، ڕۆڵێکی بێوێنەیان لە مێژووی گەلەکەماندا گێڕاوە. هەر بۆیە لە یادی پەنجا ساڵەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی:
سەروەری یاسا: وەک بنەمایەک بۆ پاراستنی مافی خوێندکاران بە شێوەیەکی گشتی.
پەرەپێدانی هۆشیاری یاسایی: بۆ ئەوەی نەوەی نوێی خوێندکاران ئاشنابن بە ماف و ئەرکە نیشتمانییەکانیان.
داکۆکیکردن لە دادپەروەری: لە دەرفەتەکانی خوێندن و دابینکردنی ژینگەیەکی زانستیی تەندروست.
ئێمە لە ناوەندی کاروباری یاسایی، وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ داواکارییە ڕەواکانی خوێندکاران، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانست و خەباتی مەدەنی و پیشەییتاندا.
تەلار لطیف
ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک)