19ساڵ لەمەوبەر سه‌رۆك مام جه‌لال بوە یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراقدا
4/6/2024 2:07:00 PMئه‌مڕۆ19ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراقدا، 2005-4-6 ئه‌و رۆژە‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له مێژووی عیراقدا. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار بوو له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو.
له ساڵی 2003 دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی توانیان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بهێنن لە عیراق، ئه‌نجومه‌نێكی كاتی پێكهێنرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی عیراق.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ كاره‌كانی به‌رده‌وامبوو تا له‌ساڵی 2005دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێكهێنراو له رۆژی 6-4-2005 سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا و وە لە ١١-١١-٢٠١٠ بەزۆرینەی دەنگ جارێکی دیکە بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرا، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ گه‌لی كورد.
لەسەردەمی سەرۆک کۆماری مام جەلال-دا بەهۆی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالەوە ئاشتەوایی و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی عیراقدا هەبوو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان نازناوی سەمامی ئەمانی پێبەخشرا.