پێشکەشکردنی چەپكه گوڵی پيرۆزبایی لێپرسراوی ناوەندى کاروباری ياسايی (ی.ن.ک) بە بۆنەی یوبیلی زێڕینی دامەزراندی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
وەفدێکی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) دوانيوەڕۆی ئەمرۆ ٢٧-٤-٢٠٢٦ سەردانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان کرد ، بەبۆنەی یوبیلی زێڕینی دامەزرانديان و چەپكه گوڵی پيرۆزبایی خاتوو تەلار لەتيف ئەندامى مەكتەبى سياسى و بەرپرسى ناوەندى کاروباری ياساييان پيشكەشكردن، کۆمەڵەی خوێندکاران زەرورەتێکی مێژووی بووەوە ، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبووە لە ئیستاو لە ڕابردوو لە نوێنەرایەتی خوێندکاران و گەیاندی پەیامەکەیان ،
چەندین سەرکردەو تێکۆشەر ئەندامی كاراى ئەم کۆمەڵەیە بوون و ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشخستنى توێژى خويندكاران هەبووە ،
له كۆتاييدا وەفدەكه پاڵپشتى و پشتیوانی خۆيان بۆ ستافى تازەى كومەڵەى خويندكارانى كوردستان گەياند و هیوای خزمەتى زياتر و بەردەوامی و سەکەوتنيان بۆ خواستن .


