ناوەندی کاروباری یاسایی(ی.ن.ک)خولێکی دوو هەفتەی رێکخست بۆ کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری
کردنەوەی خوول
ناوەندی کاروباری یاسایی(ی.ن.ک)خولێکی دوو هەفتەی رێکخست بۆ کۆمەڵێک لێکۆڵەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری کە ژمارەیان (١١٠) بەشدار بوو بون .
خولەکە بە ئامادەبوونی خاتوو تەلار لطیف محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی، بەڕێوەچوو.
لە ماوەی خولەکەدا، ژمارەیەک بابەتی گرنگ و پەیوەندیدار به كارى لێكۆڵەری لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆر لە بواری یاسا پێشکەش کرا ،بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و توانای لێکۆڵەران .
ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک)


