کۆبونەوەى جێگرى سەرۆكى يەكێتى لەگەڵ ژمارەيەك لە پارێزەرانى نوێنەرايەتى ناوەندى كاروبارى ياسايى له پارێزگاكانى هەريم.


کۆبونەوەى جێگرى سەرۆكى يەكێتى لەگەڵ ژمارەيەك لە پارێزەرانى نوێنەرايەتى ناوەندى كاروبارى ياسايى له پارێزگاكانى هەريم.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٥/٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بە سەرپەرشتی بەڕێزان (رەفعەت عبدللە ) جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی و خاتوو (تەلار لەتیف ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک ) کۆبونەوەیەک ئەنجام درا لەگەڵ ژمارەيەك لە پارێزەران کە نوێنەرایەتی ناوەندی کاروباری یاسایی دەکەن لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم . 
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر توانا و لێهاتووی و ڕۆڵی پارێزەران لە سەروەری یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری، پاشان
پارێزەران چەندین سەرنج و پێشنیازیان خستەڕوو پەیوەست به پیشه و ئەركەكانيان،وه جەخت كرايەوه كه یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشت دەبێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و سەروەرى  یاسا .

ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) 

٢٠٢٦/٥/٥