21 ساڵ به‌سه‌ر ڕۆخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق تێده‌په‌ڕێت
4/9/2024 8:51:50 AMئەمڕۆ 9/4/2024 21 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا تێپەڕ دەبێت، بەسەرۆکایەتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، گەلی کورد و عێراق لەژێر زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕزگار کرا، کە کورد ڕۆڵێکی گەورەی لە ڕزگارکردنی عێراق هەبوو.
ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان کۆتایی بە دەسەڵاتی 30 ساڵەی سەدام حوسێن هێنا کە حوکمێکی دیکتاتۆرانەی دەکرد، به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه، گەلی كورد قوربانی گەورەی دەستی سەدام بوو، ڕژێمی بەعس دڕەندەیی بەرامبەر بە كورد گەیشتە لوتكە، کوردستانی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید كرد و ھەزاران گوند و شار و شارۆچکەی وێران كرد و سەدان گەنجی كورد خرانە زیندان و لە سێدارە و گولـلەباران كران. تەعریب و تەبعیسیش یەکێک بوو لەو تاوانانەی دژی کوردستان ئەنجامی دەدا.
ئەوەبوو ئه‌نجومه‌نێكی كاتی پێكهێنرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی عیراق. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ كاره‌كانی به‌رده‌وامبوو تا له‌ساڵی 2005دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێكهێنراو سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك یەکەم کورد لەمێژوودا بە سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌ڵبژێردرا، شایانی باسە لەدواى ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له ساڵی 2003 پێنج جار هەڵبژاردنی پەرلەمانی له عێراق ئه‌نجامدراوه.
بۆیە پێویستە بۆ پاراستنی ئەودەستکەوتانەی بەدەستهاتون کورد لەهەمووکات زیاتر تەباو یەکڕیزبێت، وە بۆ مانەوەی ئەم دەستکەوتە هێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلابنێن و خەبات بکەن لەپێناو یەکڕیزی و یەکگوتاری کورد‌و هەوڵ بدەن لەپێناو گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە گەورەکانی گەلەکەمان، هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە وادەی خۆیدا، بەشێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بەدوای خۆیدا بهێنێت.