ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا؛ شكۆی نەتەوەى كورد و پاريزەرى بنەما دیموکراتییەکان
ئەمڕۆ، لە ساڵیادی کۆچی دوایی ڕابەر و سەرۆک مام جەلالدا، بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسایەتییە مەزنە دەکەینەوە کە هەمیشە بڕوایەکی قوڵی بە سەروەری یاسا، مافی مرۆڤ، و دادپەروەری هەبوو.
مام جەلال وەک یاساناسێکی وردبین و سیاسەتمەدارێکی دێرین، ڕۆڵێکی بێوێنەی لە داڕشتن و پەسەندکردنی دەستووری عێراقی نوێدا گێڕا، و هەمیشە داکۆکیکارێکی سەرسەخت بوو بۆ زامنکردنی مافە دەستوریەکانی کورد و قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکان. ئەو یاسای وەک دواین پەناگە بۆ دادپەروەری و پاراستنی مافەکان دەبینی هەر بۆيه شوێن پەنجەى بەسەر كايەى سياسى و نەتەوەيى و ياسايى و ديموكراسى و پيكەوه ژيانى عيراق و كوردستاندا بۆ هەميشه به شكۆ و بەرزيەوه هەر دەمێنێت..
ئێمە لە (ناوەندی کاروباری یاسایی)، لەم یادە پیرۆزەدا، دووپاتی دەکەینەوە کە پەیڕەوکردنی ڕێبازەکەی مام لە کارە یاساییەکانماندا، هەوێنێکە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە مەدەنییەکان و سەروەری یاسا لە کۆمەڵگەدا.
درود بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال.
ناوەندی کاروباری یاسایی