هەڵبژاردنەکانی ناوەند، یان هەڵبژاردنەکانی نوێبوونەوەی نیوەی ئەمریکا


هەڵبژاردنەکانی ناوەند، یان هەڵبژاردنەکانی نوێبوونەوەی نیوەی ئەمریکا
هەڵبژاردنەکانی ناوەند  ،یا هەڵبژاردنەکانی نوێبوونەوەی نیوەیی ئەمریکا ٢٠٢٦،
بنەما یاساییەکانی و کاریگەریی لەسەر دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ

‎ناسح حەمە حسین

هەڵبژاردنە  نیوەییەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٦، کە بەرەبەیانی سێشەممە ٣ی تشرینی دووەم  لەسەرتاسەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن، تاقیکردنەوەیەکی پێشوەختەی هەستیارە بۆ  ناوەڕاستی خولی دووەمی سەرۆک دۆناڵد ترامپ، چونکە تێیدا هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتۆران ،بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ هەڵدەبژێردرێن. هەرچەندە لەم هەڵبژاردنانەدا سەرۆک ناگۆڕدرێت و ماوەی دەسەڵاتەکەی کورت ناکرێتەوە، بەڵام دەتوانن نەخشەی هێز لە کۆنگرێسدا بگۆڕن و  تاچەند سەرۆک  ترامپ  دەتوانێت یاساکان تێبپەڕێنێت دامەزراندن بۆ پلەو پۆستە باڵاکان ئەنجام بدات و و بودجەی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە سیاسەتەکانی خۆی مسۆگەر بکات.[europa]

هەڵبژاردنەکانی نوێکردنەوەی نیوە چییە؟

ئەم هەڵبژاردنانە پێیان دەوترێت «ناوەند» چونکە لە ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتیدا ئەنجام دەدرێن، واتە دوو ساڵ دوای هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکان و دوو ساڵ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتوو.  تیایدا دەنگدەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان  سەرجەمی ٤٣٥ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن، هەروەها ٣٥ کورسی لە  کۆی ١٠٠ کورسی ئەنجومەنی سیناتۆران (سینات) هەڵدەبژێرن  [europa]
ناوی سەرۆک لەم هەڵبژاردنانەدا نایەت، بەڵام ئەنجامەکانی زۆرجار وەک پێوەرێک بۆ باوەڕو  متمانەی هاوڵاتیان بە حکومەتەکەی و پارتەکەی دادەنرێن. ئەگەر پارتی سەرۆک کۆنترۆڵی کۆنگرێسی کردبێت  ،ئەوا لەدەستدانی کورسیی زۆر دەکرێت وەک ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکانی  لێکبدرێتەوە.بەڵام پاراستنی هەردوو ئەنجومەن دەتوانێت پاڵنەرێکی سیاسی  گەورە بێت بۆ بەردەوامبوونی بەرنامەکەی .[usatoday].

بنەمای یاسایی هەڵبژاردنەکان

دەستووری ئەمریکا

سیستەمی هەڵبژاردنی ئەمریکی لەسەر دابەشکردنێکی وردی دەسەڵات لە نێوان دەستوور، کۆنگرێس و ویلایەتەکاندا دامەزراوە:

سەبارەت بە ئەنجومەنی نوێنەران: بەندی ٢ی بەشی یەکەمی دەستوور دەڵێت ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەر دوو ساڵ جارێک ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن؛ بۆیە نوێکردنەوەی تەواوی ئەم ئەنجومەنە لە هەر هەڵبژاردنێکی ناوند پرسێکی دەستووریی جێگیرە.

سەبارەت بە ئەنجومەنی سیناتۆران: دوانزەهەمین هەمواری  دەستوور دەڵێت :هەر ویلایەتێک دوو سیناتۆر هەڵدەبژێرێت بۆ ماوەی شەش ساڵ؛ بۆیە نزیکەی یەک لەسەر سێی کورسییەکان لە هەر خولێکی هەڵبژاردندا نوێ دەکرێنەوە.

سەبارەت بە بڕگەکانی هەڵبژاردنەکان: لەبەندی ١ی بەشی چوارەمی دەستوور دا هاتووە ؛ ئەنجومەنە یاسادانەرەکانی ویلایەتەکان «کات و شوێن و شێوازی» ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێنەران و سیناتۆران دیاری دەکەن، بەڵام کۆنگرێس مافی هەیە ئەم یاسایانە بگۆڕێت یان جێگەیان بگرێتەوە، جگە لە شوێنی هەڵبژاردنی سیناتۆران.

سەبارەت بە مافی دەنگدان: هەموارەکانی  دەستوور مافی دەنگدان دەپارێزن لە  هەر جیاکارییەک ؛لەوانە هەمواری پانزەهەم ، کە جیاکاریی ڕەگەزیی قەدەغە دەکات، و هەموری  نۆزدەهەم، کە مافی دەنگدانی ژنان مسۆگەر دەکات.


یاساکانی فیدراڵی


‎لە خوارەوە بە کورتی ئاماژە بە چەند یاسایەکی فیدرالی ئەدەم و ڕۆڵی هەریەکێکیان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان :ـ

"یاسای نیشتمانی تۆمارکردنی دەنگدەران ١٩٩٣", ئەم یاسایە " پرۆسەی تۆمارکردنی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردەکان ئاسان دەکات بە ڕێوشوێنێکی سەرتاسەریی یەکگرتوو ، بۆ نمونە ؛تۆمارکردن لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریی لە زۆرێک لە  ویلایەتەکاندا ."

"یاسای یارمەتیدانی ئەمریکا بۆ دەنگدان ٢٠٠٢","
 ئەم یاسایە  کەمترین و ئاسانترین ستاندارد و پێوەر بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان دادەنێت،  دابینکردنی دارایی بۆ ویلایەتەکان و لیژنەی یارمەتیدانی هەڵبژاردنی فیدراڵی دامەزراند."

"یاساکانی دارایی هەڵمەتەکان", ئەم یاسایە "بەخشین و تێچوو  و ڕیکلامی هەڵبژاردنەکان ڕێکدەخات لە چوارچێوەی ناونیشانی ٥٢ و ٢٦ی یاسای ئەمریکا."

"یاسای مافی دەنگدان و هەموارەکانی ",
ئەم یاسایە"جیاکاری لە مافی دەنگدان قەدەغە دەکات و وەزارەتی داد مافی هەیە پارێزبەندییە فیدراڵییەکان جێبەجێ بکات."

‎دەسەڵاتەکانی پرسی دەنگدان 

ویلایەتەکان لایەنی یەکەمن  بۆ ڕێکخستنی دەنگدان: دیاریکردنی ناوەندەکانی دەنگدان، تۆمارکردنی دەنگدەران، چاپکردنی فۆرمەکان، ژماردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان. بەڵام کۆنگرێس دەتوانێت، بەپێی مەرجی  هەڵبژاردنەکان، ڕێسای فیدراڵی دابڕێژێت ،بەشێوەیەک  ویلایەتەکان پێوەی پابەندبن یان ڕێسای ویلایەتەکان بگۆڕێت؛ وئەم دەسەڵاتەی بە کردەوە لە بواری تۆمارکردن، دەنگدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردندا بەکارهێناوە.

هەروەها دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانەی دروست دەبن  دەربارەی یاساکانی هەڵبژاردن، سنوورەکانی بازنە هەڵبژاردنییەکان و مافەکانی دەنگدەران، چ لە پێش دادگا فیدراڵییەکان وچ لە بەردەم دادگای ویلایەتەکاندا.

دۆخی ئێستای پێش دەنگدان

پێش ڕۆژی دەنگدان، پارتی کۆماری،  کە پارتەکەی سەرۆک ترامپە ،کۆنترۆڵی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتۆرانیان بە زۆرینەیەکی بەرتەسک کردووە.
لە ئەنجومەنی سیناتۆراندا، کۆمارییەکان ٥٣ کورسیان هەیە بەرامبەر ٤٥ بۆ دیموکراتەکان و دوو کورسی بۆ سەربەخۆکان ، کە بەزۆری دەنگیان  لەگەڵ دیموکراتەکانە؛ بۆیە دیموکراتەکان پێویستیان بە  ٤ کورسی دیکەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم ئەنجومەنە.واتە چوار کورسی لە کۆمارییەکان بسەننەوە.[europa]

لە ئەنجومەنی نوێنەراندا، کۆمارییەکان زۆرینەیەکی لاوازیان هەیە ولە چەندین ڕاپرسیدا پێشبینی ئەوە دەکرێت، کە دیموکراتەکان باشترین هەلیان هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی نوێنەران .

دەسەڵاتەکانی ترامپ دوای ئەم هەڵبژاردنە

هەڵبژاردنەکانی  ناوەند  سەرۆک ناگۆڕن، بۆیە  سەرۆک ترامپ هەموو دەسەڵاتە دەستوورییەکانی سەرۆکایەتی خۆی پە یڕەو دەکات و پارێزراون و بەردەوام دەبێت تا کۆتاییهاتنی ماوەی خولەکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٩.

ئەو دەسەلاتانەی سەرۆک پەیڕەوی دەکات 

یەکەم/سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن: واتە حکومەتی فیدراڵی بەڕێوەدەبات و وەزارەت و دامەزراوەکانی ئاڕاستە دەکات. 
دووەم /سیاسەتی دەرەوە: هێشتا هەر خودی سەرۆک بڕیاردەری سەرەکییە لە بواری دیپلۆماسی، سزاکان، ڕێککەوتنە جێبەجێکارییە بەرکارەکان  و پرسە ئەمنییەکان.
سێهەم /سەرۆکی باڵای هێزە چەکدارەکان: ئەم دەسەڵاتە بۆ دوو ساڵی تر دەپارێزێت، سەرەڕای ئەوەی  کۆنگرێس دەسەڵاتی کۆنترۆڵی دارایی کردە سەربازییەکان  و  ڕاگەیاندنی جەنگیشی هەیە.
چوارەم /فەرمانە جێبەجێکارییەکان: دەتوانێت لە چوارچێوەی دەستوور و یاساکاندا حکومەتی فیدراڵی ئاڕاستە بکات.

پێنجەم/مافی ڤیتۆ: دەتوانێت هەر یاسایەک ڕەت بکاتەوە کە کۆنگرێس پەسەندی دەکات، و ڤیتۆکەی سەرۆک تێناپەڕێنرێت مەگەر بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ ی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتۆران نەبێت.

‎سیناریۆکان  و ئەگەری ئەنجامەکان 

‎یەکەم 
"پاراستنی هەردوو ئەنجومەن لەلایەن کۆمارییەکان","ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ تێپەڕاندنی یاسا، پەسەندکردنی پلەو پۆستەکان  و بودجە دەرەخسێنێت .
‎دووەم 
"لەدەستدانی ئەنجومەنی نوێنەران" واتە دیموکراتەکان ئامرازەکانی بودجە، لێکۆڵینەوە و بانگهێشت و چاودێری لەسەر حکومەت بەدەستدەهێنن." ئەمەش ئارستەکردنی سەرۆک  بۆ حکومەتەکەی خاودەکاتەوە
‎سێهەم 
"لەدەستدانی ئەنجومەنی سیناتۆران"," واتە  پرۆسەیب پەسەندکردنی  پۆستی وەزیرەکان ، باڵوێزان و دادوەرانی فیدراڵی سەخت دەکات و دیموکراتەکان دەتوانن هەموو جۆرە ئامرازێکی فشار بەکاربهێنن.

‎چوارەم 
"لەدەستدانی هەردوو ئەنجومەن"," واتا توانای ترامپ بۆ  پرۆسەی یاسادانان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکتەوە، بەڵام هێشتا دەتوانێت بە فەرمانی جێبەجێکاری، ڤیتۆ و سیاسەتی دەرەکی پەیڕەو بکات."

 سیناریۆی گرنگ ئەوەیە ،ئەگەر کۆمارییەکان یەک ئەنجومەن یان هەردووکیان لەدەستبدەن، ئەوا حکومەتێکی دابەشبوو(دوولەت ) دێتە ئاراوە  لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان ؛ هەرچەند ترامپ دەسەڵاتە جێبەجێکارییە بەرفراوانەکانی دەپارێزێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن  ،  پرسەکانی بودجە، پۆستە باڵاکان ،پرۆژە یاساکان وەک ئامرازی فشار بەکاردەهێنێت ،جا بە رەتکردنەوە ،یا وردبینی و لێکۆڵینەوە یا دواخستنیان بێت.

بەم شێوەیە،   بە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەم،ماوەی  خولی ترامپ  کۆتایی نایەت، بەڵام دەتوانن ئەو پرسیارە گرنگەمان پێبڵێن ، ئایا دووساڵی کۆتایی دەسەڵاتی ترەمپ  لە کۆشکی سپی بە هاوکاری تەواویی کۆنگرێسی پارتی کۆماری بەڕێوەدەچێت یان لە ململانێیەکی بەردەوامدا دەبێت  لەگەڵ کۆنگرێسێک کە دیموکراتەکان کۆنترۆڵی دەکەن؟ bbc.com 
europa.eu
usa.today 
aljazira.com 
Dw.Arabic 
congress.com