جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت
4/9/2024 8:43:58 PMبەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان بەگشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین، بەئومێدی ئەوەی خوای گەورە رۆژو تاعەت و عیبادەتی هەموولایەک قبوڵبکات.
هیواخوازین ئەم جەژنە دەرفەتێك بێت بۆ لێبوردەیی و هەوڵدان بێت بۆگەیشتن بە رێككەوتن لەسەر بنەمای خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان، كەساڵانێكە بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنن، دووبارە جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە مسوڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت.
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان