پەیامی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەیادی 36 ساڵەی ئەنفالدا
4/14/2024 8:17:27 AMئەمڕۆ چواردەی نیسان، 36 ساڵ بەسەر ئەنفالی ناوچەی گەرمیان تێپەڕ دەبێت کە رژێمی بەعس لە چوارچێوەی پلان و نەخشەیەکی داڕێژراودا بە دڕەندەترین شێوە ئەم پرۆسە تراژیدی و سامناکەی دەرهەق بە مناڵ و پیر و ئافرەت و پیاو بێ جیاوازی و دوور لەهەموو پرەنسیپێکی ئینسانی ئەنجام دا. لەم یادە پڕ شکۆیەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و گشت شەهیدانی ڕێگای کوردستان دادەنەوێنین، هاوخەمی ڕێز و وەفامان بۆ کەسوکاری سەربەرزی قوربانیانی ئەنفال هەیە کە بۆ هەمیشە لەگەڵ ئازارێکی بێ کۆتا گوزەر دەکەن.
بۆیە لەم یادە پڕ ناسۆر و مێژوویەدا گرنگە یەکڕیزی و گیانی لێبووردەیی نێوان هێزە سیاسییەکان دووپات بکەینەوە بە کردار لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی هەموو ئەو کارەساتانەی کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە.
دوو بارە سڵاو لە گیانی پاکی شەهێدانی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان.
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
14/4/2024