ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەری ساڵی نوێی ئێزیدیان پیرۆزدەکان
4/17/2024 9:11:36 AMبەبۆنەی سەری ساڵی تازەی ئاینی ئێزیدی چوار شەمە سوور، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوشکان و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهاندا دەکەین و ئاواتەخوازین ساڵی تازەتان کۆتایی نەهامەتی و ئێش و ئازارەکانتان بێت.
ئاشکرایە بە درێژایی ساڵانی رابردوو رژێمە یەک لەدوای یەکەکان هەوڵی چەوساندنەوەو لەناوبردنی ئێوەیان داوە، دواترینیان هێرشە دڕندانەکەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوو، کە سەدان کچ و ژنی ئێزیدی بوونە قوربانی.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئاواتەخوازین سەری ساڵی نوێتان دەستپێکی ژیانێکی ئارام و ئاسوودە بێت بۆتان.
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
چوار شەممە 17/4/2024