پاشگه‌زبونه‌وه(عدول)ى دادگاى باڵاى فيدرالى لهپرنسيپه دادوه‌رييه‌كانى پێشوى
4/19/2024 10:48:31 PMد.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه
دواى زنجيره بڕياره‌كانى دادگاى باڵاى فيدرالى تايبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ياساكانى، هاوته‌ريب له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كردنى لايه‌نه‌كان به‌وه‌ى ئه‌م بڕيارانه كۆتايين و پابه‌ندكارن و به‌پێى ده‌ستور ناتوانرێت تانهيان لێبدرێت. له‌به‌رانبه‌ريشدا ئه‌و لايه‌نانه‌ى هه‌رێم كه پێيان وايه زه‌ره‌رمه‌ندن يان بهمانايهكى ديكه بڕياره‌كانى دادگاكه به‌مه‌ترسى ئه‌زانن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ههژمونيان كار له‌سه‌ر وروژاندنى بابه‌تى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى (عدول) دادگاكه ده‌كه‌ن لهپرنسيپێكى دادوه‌ريى كه‌پێشتر يه‌كێك لهبڕيارهكانى له‌سه‌ر بينا كردوه..
بنه‌ماى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى لهپرنسيپه دادوهرييه پێشوترهكانيى، له ڕێسا گشتيه‌كانى كارى دادوه‌رى و ده‌قێكى هاتو لهپهيڕهوهى ناوخۆى دادگاكه خۆى ئه‌بينێته‌وه، ڕێسا گشتى و باوه‌كانى بوارى دادوه‌ريى ڕێگه‌ى خۆشكردوه دادگاكان به‌تايبه‌ت ئه‌و دادگايانه‌ى بڕياره‌كانيان پله‌ى كۆتايين و ناتوانرێت تانهيان لێبدرێت له‌به‌رده‌م دادگاى ديكه، به‌پێى پێويستيى له‌ئه‌نجامى گۆڕانكارى بارودۆخه بابهتيهكان پاشگه‌زببنه‌وه لهپرنسيپێكى دادوه‌ريى پێشوتريان، ئه‌مه‌ش بۆ دادگاى باڵاى فيدرالى عێراق ڕاسته و ده‌توانێت عدول بكات لهپرنسيپێكى دادوه‌ريى كهپێشوتر بڕيارێكى دادوه‌ريى خۆيى له‌سه‌ر بينا كردوه .. به‌تايبه‌ت مادده‌ى 45ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى دادگاى باڵاى فيدرالى به‌ڕونى ئه‌و بابه‌ته‌ى جێگيركردوه كاتێك ده‌ڵێت ( للمحكمة عند الضرورة وكلما اقتضت المصلحة الدستورية والعامة، ان تعدل عن مبدأ سابق اقرته في احدى قراراتها، على ان لايمس ذلك استقرار المراكز القانونية والحقوق المكتسبة ) .
به‌پێى ئه‌م ده‌قه بێت دادگاى باڵاى فيدرالى عدول لهپرنسيپهكانى به‌ئاسانى ناكات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك مه‌رجى توندى بۆ دانراوه :
1- عدول بۆ خۆى ڕێگه‌يه‌ك نيه له‌ڕێگه‌كانى تانه‌دان لهبڕيارهكانيى دادگاى باڵاى فيدرالى، چونكه بڕياره‌كانيى دادگاكه وه‌ك له‌ده‌ستوردا هاتوه كۆتايى و پابه‌ندكارن بۆ هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان. كه‌واته بۆ عدول ده‌بێت داوايه‌كى ديكه هه‌بێت دژ به‌هه‌مان بابه‌ت كه‌پێشتر دادگا ڕاى خۆى لهسهريان ده‌ربڕيوه.
2- ئه‌بێت زهروهرهتێك هه‌بێت پاڵ به‌دادگاوه بنێت ، و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و ده‌ستورى هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌و واتايه‌ى عدول له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تايبه‌تى كه‌س و گروپ ناكرێت !
3- نابێت عدولهكه كاريگه‌رى بخاته‌سه‌ر پێگه ياساييه‌كان و مافهبهدهستهاتوهكان، ئه‌مه‌ش ته‌واوكه‌رى مه‌رجى دوه‌مه كاتێك ده‌ڵێت عدولهكه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى به‌رژوه‌ندى گشتى و ده‌ستورى بێت.
له‌ڕوى ئهزمونكردنهوه، دادگاى باڵاى فيدرالى له‌عێراقدا دواى دروستبونى به‌پێى ياساى ژماره 30ى ساڵى 2005 هه‌مواركراو، تاوه‌كو مێژوى نوسينى ئه‌م وتاره دو ده‌سته‌ى هه‌بوه، له‌هه‌ردو دهستهكهيدا نمونه‌ى به‌رچاو هه‌يه له‌سه‌ر پاشگه‌زبونه‌وه‌ى لهپرنسيپى دادوه‌ريى بڕياره پێشوهكانى، بۆ نمونه ئه‌وه‌ى په‌يوه‌سته به‌تواناى ياسادانانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌به‌ستراوه‌كان بهههرێمێكهوه.. ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نداره به‌ماناى هه‌ردو زاراوه‌ى زۆرينه سادده و زۆرينه ڕه‌ها كهلهدهقه دهستورييهكاندا هاتوه، يان ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نداره بهپارێزبهنديى په‌رله‌مانتارانه‌وه..
به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت ده‌سته‌ى نوێى دادگاكه له‌و نمونانه‌ى پاشگه‌زبونه‌وه‌ى تێدا كردوه لهپرنسيپێكى دادوه‌ريى، زۆرينه‌ى له‌و بڕيارانهدا بوه كه ده‌سته‌ى پێش‌و دهريكردوه.. واته لهوپرنسيپانه پاشگه‌زنه‌بۆته‌وه كه بڕياره‌كانى خۆى له‌سه‌ر بينا كردوه ، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه به‌شێكى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى نوێ بۆ ماوه‌يه‌كى كه‌مه پێكهاتوه و بڕياره‌كانى سه‌ربارى زۆرى ژماره‌يان، هيچ مه‌رجێكى بابه‌تى له‌و مه‌رجانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران دروستنه‌بوه تاوه‌كو پاشگه‌زببێته‌وه لهبڕيارێكى خۆى، وه‌ك باويشه ده‌سته دادوهرييه باڵاكان زۆر به‌ئاسانى لهپرنسيپه دادوهرييهكانيان پاشگه‌زنابنه‌وه له‌پێناو سهقامگيريى و ئاسايشى دادوه‌ريى و له‌ده‌ستنه‌دانى متمانه‌ى دادگاكان و دادخوازان بهبڕيارهكانيى.