له سیمینارێکی ناوەندی کاروباری یاسایی رەوتی مامەڵەکانی دادنوسی لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (33)ی ساڵی 1998 ی بەرکار لە هەرێمی كوردستان ، خرایه‌ڕوو
4/20/2024 7:26:07 PMله درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى کە ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ی دەبات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (رەوتی مامەڵەکانی دادنوسی لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (33)ی ساڵی 1998 ی بەرکار لە هەرێمی كوردستان) بۆ به‌ڕێز خاتوو دالیا ئازاد علی بەڕێوەبەری فەرمانگە دادنوسیەکانی سلێمانی و دەوروبەری، لەناوەندی کاروباری یاسایی به‌ڕێوه‌چوو. له سیمیناره‌که‌دا، خاتوو دالیا ئازاد علی شێواز ماممەڵەی دەستەبەری دارایی (کەفالەت) و چۆنیەتی و گرێبەست و رسوماتی دادی فەرمنابەران و هاوڵاتیان لە دادنوس و بەشی یاسایی فەرمانگەکان بۆ ئامادە بوان رونکردەوە، دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
بۆ بینینی راپۆرتێکی ڤیدیۆیی لەسەر سمینارەکە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە