یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیتان پیرۆزبێت
4/23/2024 1:56:47 AM

 بەبۆنەی یادی 126 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان دەکەین، لە(22/4/1898) بەر لە(126) ساڵ لەسەر دەستی مقداد مەدحەت بەدرخان یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی(كوردستان)لە قاهیرە دەرچوو، رۆژنامەگەریی كوردیی لەهەر سەردەمێكدا، جگە لەوەی ئامرازێكی زیندوو و گرنگی پاراستن و نوێبوونەوەی زمان و ئەدەبیات بووە،  ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لەشۆڕش وڕاپەرین  وخستنەڕووی ڕاستییەکان وپاراستنی ئازادی ودیمکراسی، خاوەن پەیامێكی ئینسانی و نەتەوەیی و نیشتیمانیش بووە، پەیامی ئاشتەوایی و تەبایی و مرۆڤایەتی هەڵگرتووە، بۆیە هێزێكی كاریگەر و داكۆكیكارێكی سەرسەختی دۆزەڕەواكەی گەلەكەمان و كوولتوورە رەسەنەكەی بووە. 

دووبارە یادی رۆژنامەگەری کوردیتان پیرۆزبێت 

ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

22/4/2024