خەڵاتی زێڕینی بلە دابەشکرا
4/24/2024 12:37:48 AM

ئەمڕۆ سێ شەممە 23-4-2024 لە تەلاری هونەر خاتوو تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداریکرد لە رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی زێڕینی بلە کەساڵانە بەڕێوەدەچێت و دەدرێتە کەسانی نمونەیی، بۆ ئەمساڵیش خەڵاتی  زێڕینی بلە  بەخشرایە   10 كەسایەتی دیار لە کەسەدیارەکانی کوردستانی گەورە لە بواری خۆیاندا، خزمەتی زۆریان بە كورد و مەسەلەی كورد كردووە.

ئەو کەسانەی خەڵاتی زێڕینی بلەیان پێ بەخشرا بریتیبوون لە : (ئیبراهیم ئەمین باڵدار  -  عەلی ئەکبەر مورادی - د. ئەختەر نەجمەدین - ناسری رەزازی - خالید جاف - د. شێرکۆ عەبدوڵڵا  - سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی - د. جوان حەمی - حاجی فەییم - عەلی بەدرخان)


ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات.


ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە سەعات 5ی ئێوارەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2000 لە لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ‌ سلێمانی و ھەر لەو شارەش به‌خاك سپێردرا.