په‌یامى ناوەندی کاروباری یاسایی لەساڵیادی کارەساتی شه‌هیدانى زانکۆى سلێمانى له‌ قه‌ڵادزێ
4/24/2024 9:45:59 PM

ئه‌مڕۆ 24/4/2024 50 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانکردنى زانکۆى سلێمانى له‌ قه‌ڵادزێ تێده‌په‌ڕێت که‌ له‌ په‌لامارێکى دڕندانه‌دا ئه‌و شاره‌ بێجگه‌ له‌ بوونه‌ قوربانى و ئاواره‌یى سه‌دان که‌سى سڤیل له‌ دانیشتوانه‌کانى، ده‌یان خوێندکارو مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆى سلێمانى که‌ ئه‌وکات له‌ قه‌ڵادزێ بوو، شه‌هید و برینداربوون.

خاتوو تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان په‌یامی هاوغەمی بۆ شەهیدانی سەربەرزی کارەساتی بۆمبارانى زانکۆى سلێمانى له‌ قه‌ڵادزێ و هەموو شەهیدانی کوردستان  دەربڕی.

24ی نیسانی 2024