له سیمینارێکی ناوەندی کاروباری یاسایی بریکار نامەو جۆرەکانی خرایه‌ڕوو
4/27/2024 7:13:55 PMله درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى کە ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ی دەبات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27-4-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (بریکار نامەو جۆرەکانی) بۆ به‌ڕێز خاتوو دالیا ئازاد علی بەڕێوەبەری فەرمانگە دادنوسیەکانی سلێمانی و دەوروبەری، لەناوەندی کاروباری یاسایی به‌ڕێوه‌چوو. له سیمیناره‌که‌دا، خاتوو دالیا ئازاد علی شێواز بریکار نامەو جۆرەکانی بۆ ئامادە بوان رونکردەوە، دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى سیمیناره‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.
شایەنی باسە ئەم سیمینارە درێژەپێدەری سیمیناری (رەوتی مامەڵەکانی دادنوسی لەژێر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (33)ی ساڵی 1998 ی بەرکار لە هەرێمی كوردستان) کە هەفتەی رابردوو پێشکەشکرا.