بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی رۆژی یەکی ئایار لەکرێکاران پیرۆز دەکات
5/1/2024 9:30:18 AM

بەبۆنەی ڕۆژی  (یەكی ئایار)  جەژنی كرێكارانەوە ، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم  كرێكارانی كوردستان‌ دەکەین.


یەكی ئایار جەژنی كرێكاران و ڕۆژی هاوپشتی كرێكاری و خەباتی چینایەتی كرێكارانە، هەموو ساڵێك لەم رۆژەدا كرێكاران لەسەرانسەری جیهاندا هەڵوەستە لەسەر گوزەران و مافە چینایەتییەكانیان و پێداچوونەوەو دەركردنی یاسای گونجاوی كار دەكەن، كە مافەكانی كرێكاران دەستەبەر بكات.

کرێکاران ڕۆڵێكی بونیادنه‌رانه‌و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی هه‌ر وڵاتێك، و شوێن په‌نجه‌ی كرێكارانی كوردستان و ڕە‌نج و تێكۆشانی دڵسۆزانه‌یان له‌ بوژاندنه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ماندا مایه‌ی شانازیە هەموانە.

ئێمەش وەک ناوەندی یاسایی هەردەم لەخزمەت ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگاکەمان دەبین لەڕێگەی پێشنیاز و ڕاسپاردە و پرۆژە یاسایی گونجاوەوە،و پێشکەشکردنیان بۆ لایەنی پەیوەندار. 

جارێکی تر بەرزو پیرۆزبێت جەژنی کرێکاران، دروود بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی کە لەکاتی کارکردندا گیانیان سپارد.


تەلار لەتیف 

بەرپرسی ناوەندی کارەباری یاسایی

1/5/2024