ئایا سەرۆکی هەرێم دەسەلاتی یاسایی دواخستنی هەلبژاردن یاخود دیاری کردنی وادەیەکی نوێی هەیە بۆ هەلبژارن هەیە؟!
5/1/2024 6:02:27 PM* بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمار (۱) ی سالی (۲٠٠٥) سەرۆکی هەرێم (۱۸) دەسەلاتی گرنگ و تشریفاتی هەیە لەنێویاندا گوێرەی ماددەی (۱٠) برگە (۲) دەسەلاتی دیاری کردنی رۆژی هەلبژاردنی هەیە دوای ئەوەی کە پەرلەمان هەلدەوەشێتەوە یاخود خولەکەی کۆتایی دێت.
*هەر بەپێی ئەو بڕگەیە و دوای سێ جار دیاری کردنی رۆژی هەلبژاردن سەرۆکی هەرێم بە ڕاوێژ لەگەل کۆمسیۆنی هەلبژاردنی عێراق ڕۆژی ۱٠/٦/۲٠۲٤ دانرا وەک رۆژی هەلبژاردن وە کۆمسیۆنیش بە فەرمی وەلامی دایەوە کە ئەتوانن پرۆسەکە بەریوە بەرن لەو بەروارە .
*لەپاشان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بە گوێرەی یاسای یاساکەی خۆیان بە ژمارە (۳۱) سالی۲٠۱۹ خشتەی هەلبژاردنەکانی داناو بەگوێرەی ئەم خشتە زەمەنیە هەموو هەنگاوەکانی یەک بەدوای یەک بریوەو پەسەند کردوە و زۆربەی کردە انتخابیەکانی خشتەکەی تەواو کردوە ئیستا لە کۆتا هەنگاویدا رۆژی (۱٠/٥/۲٠۲٤) دیاری کراوە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتی هەلبژاردنی کاندیدو لیستە پەسەند کراوەکان کە بێگومان هەموو ئەمانە تێچووی ماددی و مرۆیی زۆری ویستوە تا ئەم هەنگاوە..
* پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە ئایا بەریز سەرۆکی هەرێم لە ئیستادا دەتوانێت دووبارە وادەیەکی نوێ دیاری بکات لەم قۆناغەدا؟!!
ئەگەر هەر (۱۸) دەستەلاتەکەی سەرۆکی هەرێم بخوێنیتەوە بەهێچ جۆرێک دەسەلاتی وای تیا نیە ،وەهەروەها لەیاسای (مفوضیة علیا) ش هیچ حالەتێکی وا باسنەکراوە و ڕیکنەخراوە بەگوێرەی یاسا..
* ئێستا لەوانەیە پرسیار بکەیت ئەی چۆن سەرۆکی هەرێم توانیویەتی لەو سێجارەی تر کات دیاری بکات و بیگۆڕێت ئیستاش دەتوانێت کاتی هەلبژاردن بگۆرێت؟
وەلامەکە ئەوەیە هیچ کام لەو جارانە کە بەڕێز سەرۆکی هەرێم کاتی هەڵبژاردنی دیاری کردوە لەبەرامبەردا کۆمسیۆن بەرەسمی جوابی داوەتەوە کە ناتوانیت لەو وادەیە ئەنجامی بدات
بەلام ئەمجارە کۆمسیۆن (قبول) ی (ایجابەکەی) سەرۆکی هەرێمی کردوە بۆیە بەگوێرەی یاسا (ایجاب و قبول) هەیە و ناکرێت یەکلایەنە هەلبوەشێنرێتەوە..
* لە حالەتیکی وەک ئیستایی عێراقدا ئەگەر بە ریککەوتنی سیاسی ئەمە کرا ئایا چارەنوسی ئەوکاندیدو لیست و هاوپەیمانیتیانە ئیستا چی لێدێت کە هەمویان پارەو توانایەکی زۆری مرۆییان خەرجکردوە تا ئێستا؟؟! ئایا ئەمە بەهەدەردانی ماڵی گشتی نیە؟؟! ئایا تانەی لێنادرێت لە دادگای باڵای ئیتحادی ؟
بۆیە سەرۆکایتی هەرێم کە تاکو ئێستا بێ لایەنی خۆی پاراستوە لە کێشە سیاسیەکان و وەک ڕیز لێگیراوترین دامەزراوە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە حەق بیر لەو هەنگاوە نایاساییە نەکاتەوە...
شاسوار عطاء برزنجی
پارێزەری ڕاوێژکار