له سیمینارێکی ناوەندی کاروباری یاسایی, یاسایی جێبەجێ کردن ژمارە ٤٥ ساڵی ١٩٨٠ خرایه‌ڕوو
5/4/2024 9:01:00 PMله درێژه‌ى ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ى ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ مافپەروەر و پارێزەران سازیدەکات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-5-2024، سیمینارێک به‌ناونیشانى (یاسایی جێبەجێ کردن ژمارە ٤٥ ساڵی ١٩٨٠) بۆ به‌ڕێز خاتوو هێشو عبدالقادر حەمەئەمین بەڕێوەبەری فەرمانگەی جێبەجێکردن_ یەک، لەناوەند به‌ڕێوه‌چوو. له سیمیناره‌که‌دا، خاتوو هێشو عبدالقادر حەمەئەمین بڕگە و ئەحکامەکانی یاسای جێبەجێ کردن ژمارە ٤٥ ساڵی ١٩٨٠ بۆ ئامادە بوان رونکردەوە، دواى پێشکه‌شکردنى سیمیناره‌که، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى سیمیناره‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر کرا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى ئەو بابەتانەی لەسیمینارەکەدا باسکران، بەڕێز سیمیناریست وه‌ڵامى پرسیارەکانى ئاماده‌بووانی دایه‌وه.