خاتوو تەلار لەتیف پێشوازی لە نوێنەری کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانی سلێمانی کرد
5/5/2024 10:12:00 PM

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5/2024 خاتوو (تەلار لەتیف) لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی پێشوازی کرد لە بەشێک لە نوێنەرانی کۆمەڵەی چێشتخانە،  میوانخانە و  نوێنەری شێفەکانی سلێمانی بە سەرپەرشتی (د.جبار محمد) ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان، کە بە مەبەستی هەندێک کێشە و گرفتی گەشتو گوزار و چێشتخانە و میوانخانەکانی سلێمانی سەردانی ناوەندی کاروباری یاساییان کرد.

 دوای گفوگۆ لەبارەی کێشە و گرفتەکانیان، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی، بەڵێنی بەدواداچون و هەوڵی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی پێدان.