خاتوو تەلار لەتیف پێشوازیکرد لە کاسبکاران و پیشەوەرانی ناو بازاڕی سلێمانی
5/5/2024 10:16:55 PM

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5/2024 خاتوو (تەلار لەتیف) لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی پێشوازی کرد لە بەشێک لە نوێنەرانی کاسبکاران و پیشەوەرانی ناو بازاڕی سلێمانی و نوێنەری دارتاشەکان بە سەر پەرشتی (د.جبار محمد) ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گیر و گرفتی کاسبکاران و پیشەوارانی ناوبازاڕی سلێمانی.

وێڕای بەخێرهاتنیان، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی، بەڵێنی بەدواداچون و هەوڵی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی پێدان.