خاتوو تەلار لەتیف پێشوازیکرد لە نوسینگەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و بەکرەجۆی سەر بە بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان
5/5/2024 10:21:37 PMئەمڕۆ یەکشەممە 5/5/2024 خاتوو (تەلار لەتیف) لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی پێشوازی کرد لە بەشێک لە نوێنەرانی نوسینگەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و بەکرەجۆی سەر بە بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، بە مەبەستی هەماهەنگی و پاڵپشتی، ناوەندی کاروباری یاسایی بۆ نوسینگەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی ناوبراو بەمەبەستی کردنەوەی خوولی هۆشیاریی یاسایی بۆ کارمەندان و لێکۆڵەرانیان. وێڕای بەخێرهاتنیان، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی، دەستخۆشی هەوڵ و ماندوبونی لێکردن، بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی کردنی ناوەندی یاسایی پێدان.