ناوەندی کاروباری یاسایی پانێڵێکی بەناونیشانی (روبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەرکی هەمووانە) سازکرد
5/7/2024 9:02:56 PMلە درێژەی ئەو چالاكییانەی ناوەندی کاروباری یاسایی و بەسەرپەرشتی خاتو تەلار لەتیف بەرپرسی ناوەند سازیدەکات، ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2024، ناوەندی یاسایی هەستا بەسازدانی پانێڵێک بەناونیشانی (روبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەرکی هەموانە) بۆ بەڕێزان (دادوەر د. ئاوات عومەر حاجی - د. بەرزان دارتاش)، پانێڵەکە پێکهاتبوو لە دوو تەوەر و لەلایەن بەڕێز مافناس ( یاسین محەمەد ساڵح) بەڕێوەبرا .
لەتەوەری یەکەمدا بەڕێز دادوەر د. ئاوات عومەر حاجی باسێکی لەژێر ناونیشانی (رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان) پێشکەشکرد.
لەتەوەری دووەمدا بەڕێز د. بەرزان دارتاش بابەتێکی بەناونیشانی (ناسینەوەو چارەسەری ئالودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان) پێشکەشکرد.
هەر لە چوارچێوەی پانێڵەکەدا، خاتو تەلار لەتیف وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و دەستخۆشی کردنی لە بەڕێزانی پانێڵیست، ئاماژەی بەوەدا سازکردنی ئەم جۆرە چالاکیانە پێویست و سوودبەخشن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری لەسەر ماددە هۆشبەرەکان، لەکۆتایشدا بەڕێزیان بەردەوامی ئەم جۆرە پانێڵ و چالاکیانەی لەلایەن ناوەندی یاساییەوە بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری زیاتری مافپەروەران و پارێزەران دووپاتکردەوە.
دوای پێشكەشكردنی تەوەرەکان، كە نزیكەی دوو سەعاتی خایاند، لەنێوان پێشكەشكاران و ئامادەبووانی پانێڵەکەدا، گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی بابەتەکان كرا و وەڵامی پێویستی پرسیاری ئامادەبووان درایەوە.